
ڕاهێنانی پیشەیی GIS
داشکاندنی لە 30٪ بۆ خوێندکار و بێکار
ببە کارامە لە QGIS
لە سەرەتاوە تا کۆتایی، خولێکی پڕۆفیشناڵ
خولێکی چڕ و تەواو کە هاوکارت دەبێت لە تێگەیشتن لە GIS و ئیشکردن لەسەر داتای GIS و شیکاری داتا Spatial Analysis و دروستکردنی نەخشە لە ڕێگەی باشترین بەرنامەی سەرچاوەکراوە کە پێشڕەوە لە GISدا.

١٨
وانە
١٠٠٪
داتا بەردەست
بێبەرامبەر
بێ کڕاو و License
∞
توانای بێسنور
بۆچی QGIS
QGIS بەهێزترین بەرنامەیە بۆ سیستەمی زانیاری جوگرافی سەرچاوە کراوە و بێبەرامبەرە، لە جیهاندا — متمانەپێکراوە لەلایەن حکومەتەکان، زانکۆکان، و کۆمپانیا گەورەکان بەتەواوی جیهاندا.

Plugins
زیاتر لە ٢٠٠٠ Plugin کە بەبێ بەرامبەر بەردەسەتن.تواناکانی QGIS بۆ نەخشەسازی، هەستەوەری دوور، و بینینی سێ ڕەهەندی (3D) و زیاتریش فراوانتر دەکەن.

پشتیوانیکردنی چەندین جۆری فایل
پاڵپشتی زیاتر لە 200 جۆر فایلی Vector و Raster، کارکردن لەگەڵ shapefile، GeoJSON، داتای CAD.

١٠٠٪ بێبەرامبەر و سەرچاوە کراوە
بێ تێچووی License، بێ پارەسی ساڵانە. دەستت بە تەواوی توانای پیشەیی GIS دەگات بێ هیچ بەربەستێکی دارایی.

نەخشەسازی پیشەیی
نەخشەی سەرنجاڕاکیش دروست بکە، بە بەکارهێنانی پێشکەوتوترین توڵەکانی Cartography

شیکاری بەهێز
بەدەستهێنانی سەدان ئامرازی شیکاری شوێنی (Spatial Analysis)، مۆدێلکردنی زەوی، و گۆڕینی داتاکان.

کۆمەڵگەی جیهانی
پەیوەندی بکە بە ملیۆنان شارەزای GIS و کۆمەڵگەیەکی چالاکی سەرچاوە کراوە کە پشتگیری و داهێنان دابین دەکەن.
ئامانجی کۆرسە
لە کۆتایی ئەم خولەدا، متمانە و کارامەیی تەواوت دەبێت بۆ بەکارهێنانی QGIS لە پڕۆژە ڕاستەقینەکاندا — لە دروستکردنی نەخشەی سادەوە تا دەگاتە شیکارییەکان.
1
تێگەیشتن لە بنەماکانی GIS
تێگەیشتن لە چەمکە سەرەکییەکانی سیستەمی زانیاری جوگرافی، سیستەمی پۆتانەکان (CRS)، و شێوازی نیشاندانی داتای شوێنی.
2
دروستکردن و دەستکاریکردنی داتای شوێنی
فێربوونی تەواوی کێشانی نەخشە (Digitizing)، دەستکاریکردن، بەکارهێنانی Snapping، و بەڕێوەبردنی داتاکانی ڤێکتۆر و ڕاستەر بە وردی.
3
دروستکردنی نەخشەی پیشەیی
دیزاینکردنی نەخشەی جوان و ئاست بەرز بە بەکارهێنانی هێماکان، دانانی ناو، و ئامرازی نەخشەسازی QGIS (Print Layout).
4
تێکەڵکردنی داتای دەرەکی
هێنانەناوەوەی فایلەکانی CAD، خشتەی داتای (CSV/Excel)، جێگیرکردنی وێنەکان (Georeferencing)، و کارکردن لەگەڵ چەندین جۆری فایل.
5
ئەنجامدانی شیکاری شوێنی
بەکارهێنانی هەڵبژاردن، پاڵاوتن، ئامرازەکانی شیکاری (Geoprocessing)، نوێکردنەوەی داتاکان، و زیادکراوەکان بۆ کارە پێشکەوتووەکان.
ئەم خولە بۆ کێیە؟
🏗️
ئەندازیاران و پلاندانەران
ئەندازیارانی شارستانی، شارسازی، و ژینگە، کە پێویستیان بە ئامرازە شوێنییەکان هەیە بۆ پلاندانان و دیزاین.
🎓
خوێندکاران و توێژەران
قوتابیانی بەشی جوگرافیا، زانستی ژینگە، و داتا، بۆ وەدەستهێنانی شارەزایی GIS بۆ کارە ئەکادیمییەکان.
🏛️
فەرمانبەرانی حکومەت
فەرمانبەرانی شارەوانی و دامودەزگاکان کە تۆماری زەوییەکان، ژێرخان، یان خزمەتگوزارییە گشتییەکان بەڕێوەدەبەن لە ڕێگەی نەخشەوە.
🔄
ئەوانەی لە ArcGIS ەوە دێن
ئەو کەسە پیشەییانەی دەیانەوێت نەرمەکاڵای ArcGIS بەجێبهێڵن و ڕوو بکەنە QGIS.
ئامادەیت بۆ فربوونی QGIS؟
بەشداری خولەکە بکە و توانای سیستەمی کراوەی GIS بۆ خۆت ئاشکرا بکە. گەشتی تۆ لەگەڵ داتای جوگرافی لە ئێرەوە دەستپێدەکات.
بۆ خاوەنکار
150,000 دینار
- تەنها یەکجار پارە دەدەیت
- دەستت دەگات بە هەموو وانەکان
- داتای بەکارهێنراو لە وانەکە بەردەست دەبێت
بۆ خوێندکار/ بێکار
100,000 دینار
- تەنها یەکجار پارە دەدەیت
- دەستت دەگات بە هەموو وانەکان
- داتای بەکارهێنراو لە وانەکان بەردەستە
















